حەمید مورادی، ژینگەپارێز و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شنەی نەوژین لە ڕێوڕەسمێکی هەزارانکەسییدا لە شاری سنە بەخاک سپێردرا
Yeksani
26-07-2025

ئەمڕۆ هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاویی / ٢٥ی جولای ٢٠٢٥ تەرمی کاک حەمید مورادی، چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزیی و شاری سنە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شنەی نەوژین، پارێزەر و خۆشەویستی شاری سنەی قارەمان کە لە ئاگرکوژاندنەوەکەی ئەمڕۆی ئاویەری سنەدا بە قورسیی لەشی سووتابوو، لە ناو ئاپۆرەی هەزارانکەسیی دانیشتووانی شاری سنەدا لە کۆڕستانی بەهەشتی مەحەممەدیی بە خاک سپێردرا. لەو ڕووداوەی چیای ئاویەردا چەند ژینگەپارێزی تریش بریندار بوون.
ئامادەبووانی مەراسمەکە بە تاجە زێڕیینە و گوڵی سوور ەوە و بە درووشم و سروودی شۆڕشگێرانەوە تەرمی کاک حەمیدی مورادیان بە خاکی کوردستانی شۆڕشی ژین و ژینگە سپارد. باوکی جگەرسووتاوی کاکە حەمیدی نەمر ڕوو لە ناو ئاپۆرەی ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکەدا دەڵێت: سەرنانەوەی ڕۆڵەکەم جێی شانازییە.
خەڵکی کوردستان باش دەزانن لە پشت هەموو تاوان و تراژیدیایەک ئەم کوردستانە کۆماری سێدارەی داگیرکەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەستاوە. بێخود نیە کە ئەمڕۆ لە مەراسمەکەی بەخاکسپادنی کاک حەمیدی نەمر خەڵک بە دەنگی بەرز ئەم درووشمانەیان دەوتەوە:
داگیرکەری ئێرانیی
قاتڵی ڕۆڵەمانی
کاک حەمید قارەمانە
شەهیدی کوردستانە
هەزاران سڵاو لە گیان و یادی کاکە حەمیدی نەمر و هەموو گیانبەختکردووانی کوردستان، هەموو ئەو ئازیزانەی کە لە بەرە جیاجیاکانی شۆڕشی کوردستاندا کە ژینگەپارێزیی یەکێک لەوانە، سەری سەربەرزییان ناوەتەوە.
ئێمە لێرەدا هاوخەمیی خۆمان بۆ خەڵکی شاری سنە و خانەوادە و کەسوکاری کاک حەمیدی نەمر دووپات دەکەینەوە.
نامرن ئەوانەی لە دڵی گەلدا دەژین!
ناوەندی ڕامیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاویی / ٢٥ی جولای ٢٠٢٥