کۆماری سێدارەی ئیسلامیی بکوژی پارێزەری کورد خوسرەو عەلیکوردییە
Yeksiani
14-12-2025
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، بە توندی ئیدانەی کوشتنی حکومەتیی "خوسرەو عەلیکوردی"، پارێزەری بوێر و چالاکوانی سیاسی/مەدەنیی کوردستان دەکات. ئەم تاوانە قیزەونه درێژەدەری سیاسەتی بنەڕەتیی کۆماری داگیرکەری ئیسلامیی ئێرانە بۆ نەهێشتن و بێدەنگکردنی هێزە سیاسییەکان، دادخوازان و ئازادیخوازان و بەشێکە لە پڕۆژەی سەرکوتکردنی سیستماتیکی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی و یەکسانیخوازیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا.
خوسرەو عەلیکوردی تەنیا پارێزەرێک نەبوو، بەڵکو هێمای بەرخۆدانی یاسایی بوو بەرامبەر بە ستەمکاریی دادوەریی و دەنگی بنەماڵە ستەملێکراوەکان و زیندانیانی سیاسی و قوربانیانی توندوتیژیی حکومەتیی. ئەم هەنگاوەی ڕژیمی داگیرکەری تاران وەک هەمیشه هەوڵێکی بێئاکامه بۆ نانەوەی ترس و تۆقاندن و لاوازکردنی بەرخۆدانی مەدەنیی لە کوردستان و ئێران بەتایبەت لە کۆمەڵگای کوردیی خوراساندا.
ئیدیعای دەسەڵاتدارانی ڕژیم سەبارەت بە “مەرگی سروشتی” خوسرەو عەلیکوردی، بە لەبەرچاوگرتنی تۆماری دوور و درێژی کوشتنی بە ئامانج، کوژرانی گوماناویی، ئەشکەنجە و زیندان، هیچ ڕەواییەکی سیاسی و یاسایی نییە. ئێمە ئەم ڕووداوە بێگومان بە تیرۆرێکی دەوڵەتیی پلان بۆ داڕێژراو دەزانین و داوای لێکۆڵینەوەی سەربەخۆ و ڕوونی نێودەوڵەتیی دەکەین.
خاڵێکی بنەڕەتیی کە پێویستە جەختی لەسەر بکرێتەوە ئەوەیە کە بنەماڵەی عەلیکوردی له کوردانی خوراسانن کە بە بەشێکی دانەبڕاو و گرنگ لە کۆمەڵگەی سیاسی و مەدەنیی کوردستان دادەنرێن. جێگای هۆشیاریی و سرنجە کە ئەگەر پشتیوانیی کردەیی و ڕاشکاوانە و بەڕێکخراوی حیزب و هێزە سیاسییەکانی کوردستان بۆ ئەم بنەماڵە تێکۆشەرە لاواز بێت، مەترسییەکی جددی هەیە کە ڕەوتی هەلپەرستی پاشایەتیخوازان و پانئێرانییەکان، بە چەواشەکاریی هەمیشەیی و شێواندنی سیاسی، دەست بەسەر ئەم دۆسیەدا بگرن و بیکەن بە ئامرازێک لە پڕوپاگاندای فێڵ و درۆ و دەلەسەی سیاسی خۆیاندا.
بۆیە کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بە توندیی جەخت لەسەر پشتیوانیی هەمەلایەنە و گشتی و بێمەرجی کۆمەڵگای کوردی بۆ بنەماڵەی عەلیکوردی دەکاتەوە. بەرگرییکردن لەم بنەماڵەیە کردەوەیەکی سۆزداری نییە، بەڵکو ئەرکێکی سیاسی و ئەخلاقی و مێژووییە بۆ بزووتنەوەی ئازادیخوازیی کورد و خاوەندارێتی کوردستان لە خەباتی سیاسیی ڕۆلە ژیر و بوێرەکانی.
ئێمە پێمان وایە کە ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان دەبێ بەردەوام پشتیوان و بەرگرییکاری سەرسەختی کەسانی شەرافەتمەند و ئازاد ئازادییخواز و دادپەروەرییخوازی وەک بنەماڵەی عەلیکوردی بن؛ چونکە کشانەوە لەم سامانە مرۆییە بە واتای لاوازکردنی خەبات و پێگەی سیاسی کوردستان و ڕادەستکردنی گۆڕەپانی خەبات بە هێزە کۆنەپەرست و ناوەندگەرەکانە.
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان وێڕای ڕاگەیاندنی پشتیوانیی و هاودەنگیی لەگەڵ بنەماڵەی عەلیکوردی و سەرجەم زیندانیانی سیاسی و هزریی، داوا دەکات؛
خەڵکی ئازادییخوازی ئێران و کوردستان،
پارت و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان،
چالاکانی سیاسی، مەدەنی، کولتووری و مافی مرۆڤ،
بۆ ئەوەی ببنە دەنگی بەرزی ئەم بنەماڵە خەباتکاره و هەموو تێکۆشەرانی بەندکراوی ڕێژیمی داگیرکەر، بە گرتنەبەری هەڵوێستی ڕوون و هەنگاوی هاوبەش و پشتگیریی بەردەوام نەهێڵن ئەم تاوانەی ڕژیم لە بازنەی بێسەزاییدا فەرامۆش بکرێت.
بەردەوام بێ ڕێبازی دادخوازانەی خوسرەو عەلیکوردی و کوردانی بوێر و چاونەترسی خۆراسان.
بژی خەبات بۆ ئازادیی و دادپەروەریی و یەکسانیی. مەرگ و نەمان بۆ ڕژیمی داگیرکەر.
ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاویی
13ی 12ی 2025