کوردی
Kurdi
فارسی
English
سەرەتا
ڕاگەیاندن
ڕاپۆرت
وتووێژ
بەرنامە
بڕیارنامە
نەمران
گۆڤار
وێژەینەمران
ڤیدیۆ
ئەندامێتی
ئەرشیڤ
پێوەندی
پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان لە ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا: تا کوردستان داگیرکراو بێت، سێبەری شوومی جینۆساید ئاسمانی ئێمە بەرنادا
ئەمڕۆ ١٦ی مارسی ٢٠٢٦، ٣٨ ساڵ بەسەر یەکێک لە دڕندەترین تاوانەکانی سەدەی بیستەمدا تێدەپەڕێت؛ کیمیابارانی شاری هەڵەبجە. کارەساتێک کە تێیدا ڕژێمی فاشیستیی بەعسی عێراق، بە بەرچاوی جیهانێکی بێدەنگ و "دیموکراسییەکی درۆیینە"وە، لە چەند خولەکێکدا جەستەی خەڵکی سیڤیلی هەڵەبجە و ژینگەی دەشتی شارەزووری بە گازی سارین و خەردەل هەلاهەلا کرد.
15-03-2026
پەیامی ناوەندی ڕامیاریی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن
ەمساڵ لە کاتێکدا بەپیر ٨ی مارس، ڕۆژی هاوپشتیی جیهانیی ژنەوە دەچین، کە لە سۆنگەی دەیان ساڵ هەناردەکردنی ترۆریزمی ئیسلامیی، کۆماری سێدارە، شەڕی ئەمریکا و ئیسرائیلی گەیاندۆتە هەموو قوژبنێکی ئێران و کوردستان و بە کوژرانی عەلی خامەنیی و ژمارەیەکی زۆر لە سەرانی ڕژیم، ئەمڕۆکە کۆماری ئاپارتایدی ڕەگەزیی، لە هەرەسهێنانی یەکجاریی نزیکبۆتەوە و کۆمەڵگەی ئێمە لەبەردەم وەرچەرخانێکی مێژوویی گەورەدایە.
07-03-2026
پەیامی پیرۆزبایی پێنج لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
ئێمە وەک پێنج لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( پارتی سەربەخۆیی کوردستان، پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، ڕێکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان، بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان) بە بایەخەوە لەم هەنگاوە پیرۆزەتان دەڕوانین و بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی نەتەوەیی، پێشوازی لە دامەزراندنی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران دەکەین
27-02-2026
ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماکەوە
ڕۆژی ٢١ی فێبریوەری کە ساڵی ١٩٩٩ لەلایەن ڕێکخراوی یۆنێسکۆوە وەک ڕۆژی جیهانیی زمانی زگماک ناسێندراوە، بۆ ئێمەی کوردستانیی تەنیا یادکردنەوەیەکی ڕۆژێکی مێژوویی نیە، بەڵکو ڕۆژی جەختکردنەوەیە لەسەر درێژەدانی خەبات بۆ بەدسهێنانی یەکێک لە سەرەتاییترین مافەکانی مرۆڤ، کە مێژووێکە لەلایەن داگیرکەرانی فاشیستەوە لە کوردستان پێشێل دەکرێت.
21-02-2026
جەللادەکەی جەماران و هەموو سەرانی ڕژیم لە ئایندەیەکی نزیکدا و لە دادگاکانی گەلدا بە سزای تاوانەکانیان دەگەن!
لە ڕۆژانی ڕابردوودا، جیهان شایەتی دیمەنێکی ترسناک و بێوێنە بوو؛ کاتێک ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەنجامدانی تاوانێکی گەورە، پەردەی ڕەشی بێئینتێرنێتیی بەسەر تەواوی جوگرافیای ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشا.
13-01-2026
پەیامی پیرۆزبایی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتیی ١٨ی بەفرانبارەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی، لە سەرتاسەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنە و ورمێوە تا کرماشان، ئیلام و لوڕستان، مانگرتنێکی گشتیی شکۆدار و سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو.
08-01-2026
بانگەواز بۆ مانگرتنی گشتیی ١٨ی بەفرانبار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ پشتیوانیی ڕاپەڕینی خەڵک و شەرمەزارکردنی خوێنڕێژییەکانی ڕژیم لە ئیلام، کرماشان و لوڕستان
کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری ڕۆژهەڵاتی کوردستان! کرێکاران، زەحمەتکێشان، مامۆستایان، خوێندکاران، پەرستاران، کارمەندان، دوکانداران و شۆفێرانی بەشی گواستنەوە!
06-01-2026
نووسەر و لێکۆڵەر و ڕووناکبیری کوردستانیی، دکتۆر گوڵمراد مرادیی کۆچی دوایی کرد
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە نووسەر و لێکۆڵەر و تێلکۆشەری ڕێگای ڕزگاریی کوردستان دکتۆر گوڵمراد مرادیی دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە تەمەنی ٨٤ ساڵییدا لە شاری هایدلبێرگی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.
06-01-2026
هەستانەوەی تاران و شەپۆلی تووڕەیی خەڵک؛ زەنگی کۆتاییی ستەم دەبیسترێ!
لە کاتێکدا داڕمانی ئابووریی ئێران گەیشتووەتە قۆناغێکی مەترسیدار و بێبایەخبوونی سەرسوڕهێنەرانەی ڕۆژانەی تمەن لە بەرامبەر دۆلاردا ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی پەک خستووە، جارێکی تر بڵێسەی تووڕەیی جەماوەر شەقامەکانی تارانەوە کڵپەی سەند. بەرزبوونەوەی بێپسانەوەی هەڵاوسان و لەکڕیننەهاتنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی ژیان، دۆخێکی وەهای هێناوەتە ئاراوە کە ئیتر کرێکاران و کارمەندان و خەڵکی زەحمەتکێش و تەنانەت چینی مامناوەند توانای درێژەدانی ئەم دۆخە ئەستەمەیان نەماوە.
29-12-2025
کۆماری سێدارەی ئیسلامیی بکوژی پارێزەری کورد خوسرەو عەلیکوردییە
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، بە توندی ئیدانەی کوشتنی حکومەتیی "خوسرەو عەلیکوردی"، پارێزەری بوێر و چالاکوانی سیاسی/مەدەنیی کوردستان دەکات. ئەم تاوانە قیزەونه درێژەدەری سیاسەتی بنەڕەتیی کۆماری داگیرکەری ئیسلامیی ئێرانە بۆ نەهێشتن و بێدەنگکردنی هێزە سیاسییەکان، دادخوازان و ئازادیخوازان و بەشێکە لە پڕۆژەی سەرکوتکردنی سیستماتیکی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی و یەکسانیخوازیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا.
14-12-2025
پەیامی کۆمەڵەی یەکسانیی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنان
ئەمڕۆ ٢٥ی نۆڤەمبەر، ڕۆژی جیهانیی خەبات بۆ نەهێشتنی توندوتیژیی دژ بە ژنانە. بێگومان توندوتیژیی دژ بە ژنان هەرچەندە دیوی هەرە زەق و دیار و دزێوی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی ژنە، بەڵام ئەم ستەمە ئاڵقەیەکی جیانەکراوەیە لە زنجیرەیەکی درێژ لەو ستەمانەی کە لە هەموو بوارە سیاسیی و ئابووریی و کۆمەڵایەتییەکاندا لە ژنان دەکرێن.
25-11-2025
ئیدانە کردنی پەرتەوازەیی لایەنە سیاسییەکان و کاولکاریی گوتاری ئەخلاقی-سیاسی و پێویستیی بنیاتنانەوەی یەکڕیزیی هەمەلایەنە لە ڕۆژهەڵات
پێشهاتەکانی ئەم دواییانەی ناوچەکە، هەر لە پێداچوونەوە ناڕوون و لێڵەکانی پەکەکە بەسەرخۆیدا تا دەگاتە گۆڕانکارییە هەستیار و ژیۆپۆلێتیکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوە دەردەخەن کە پرسی کورد و داهاتووی کوردستان لە هەموو کاتێک زیاتر کەوتۆتە بەر ئەندازیاریی سیاسی و گوشاری ئەمنی و هەوڵدان بۆ پێناسەکردنەوەی چەواشەکارانەی ناسنامەی نەتەوەیی و بزوتنەوەی ڕزگاریخوازانەی کوردستان لە دەرەوە.
19-11-2025
سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتبوونەوە و سڕینەوەی کوردستان لە نەخشەی ستراتیژیی پەکەکەدا
پاشەکشە بەردەوامە سیاسیی و بەرنامەیی و تیئۆریکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و پاشگەزبوونەوەی لە خواستی سەربەخۆیی کوردستان و ئۆتۆنۆمی و فدرالیزم و کۆنفدرالیزم و ئەم دواییانەش تەنانەت لە هەر چەشنە خۆبەڕێوەبەرییەک بۆ کوردستان، ئەویش بە بیانووی شکستی ڕێیالسۆسیالیزم و بەسەرچوونیسەردەمی سیستمی دەوڵەت ـــ نەتەوە و هاتنی چاخی خەبات بۆ
19-11-2025
بەداخەوە مامۆستا بابەک ئەحمەدیی لەژێر گوشاری ئابووریدا کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
بەداخەوە دوێنێ ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاویی مامۆستا بابەک ئەحمەدی یەکێک لە پەروەردەکارانی خۆشەویست و خاوەن ئەزموونی شاری سنە و تاکە ناناوەری خانەوادەیەکی پێنج کەسیی، بەهۆی نەداریی و نەبوونی توانای کڕینی دەرمانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و هاوسەر و دوو جگەرگۆشە وردیلەکەیی و دایکە بەساڵاچووەکەی بۆ هەمیشە نوقمی ئازاری خەمێکی بێبڕانەوە کرد.
09-11-2025
کۆماری ئاپارتایدی ئیسلامیی بە زەبروزەنگ و زیندان ناتوانێ پەروەردەکاران و خەڵی کوردستان چاوترسێن و بێدەنگ بکات!
لە درێژەی گوشارەکانی ئەم دواییەی کۆماری ئیسلامیی بۆ سەر مامۆستایان و خوێندنگەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئەمڕۆ ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ هەتاویی / ٨ی ئاگۆستی ٢٠٢٥ بەڕێز ئیدریس مینبەریی مامۆستای خۆبەخشی زمانی کوردی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخراوی (نۆژین) کە لە ساڵانی ڕابردوودا چەند جار لەلایەن کۆماری ئیسلامیی داگیرکەرەوە زیندانیی کراوە، بۆ جارێکی تر دەسگیر و ڕەوانەی گرتووخانەی سنە کرایەوە.
08-11-2025
مامۆستا ئاوارەی کوردستان، ڕێبازی یەکسانییخوازانەی تۆی نەمر بە هەنگاوی بڵند درێژەی هەیە
ئەمڕۆ ساڵیادی کۆچی هاوڕێی نەمرمان، مامۆستا مەلا ڕەحمانی سیفەتاڵیی ناسراو بە ئاوارەی کوردستانە. مامۆستا یەکێک لە دامەزرێنەران و ئەندامانی بەوەجی سەرکردایەتیی کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان بوو. مامۆستا ئاوارە، هۆزانوانێکی دیاری کوردستان و یەکێک لە نزیکترین هاوڕێیانی مامۆستا قانعی سۆسیالیست و مامۆستا سەید ڕەشیدی حوسەینی بوو.
19-08-2025
حەمید مورادی، ژینگەپارێز و بەڕێوەبەری ئەنجوومەنی شنەی نەوژین لە ڕێوڕەسمێکی هەزارانکەسییدا لە شاری سنە بەخاک سپێردرا
ئەمڕۆ هەینی ٣ی گەلاوێژی ١٤٠٤ی هەتاویی / ٢٥ی جولای ٢٠٢٥ تەرمی کاک حەمید مورادی، چالاکی ناسراوی ژینگەپارێزیی و شاری سنە، دامەزرێنەری ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی شنەی نەوژین، پارێزەر و خۆشەویستی شاری سنەی قارەمان کە لە ئاگرکوژاندنەوەکەی ئەمڕۆی ئاویەری سنەدا بە قورسیی لەشی سووتابوو، لە ناو ئاپۆرەی هەزارانکەسیی دانیشتووانی شاری سنەدا لە کۆڕستانی بەهەشتی مەحەممەدیی بە خاک سپێردرا.
26-07-2025
ژین و ژینگەی کوردستان، سووتاوی دەستی ئێران!
بەداخەوە ئاگرکەوتنەوەی چیاکانی کوردستان بۆتە ڕووتینی هەموو ڕۆژەی هەواڵەکانی ناوخۆ. بەڵام لەوە دڵتەزێنتر و ناخهەژێنتر هەواڵی گیانلەدەستدانی ژینگەپارێزانی کوردستانە، کە لەپێناو پاراستنی ئاو و خاک و سروشتی کوردستان سەربەرزانە گیانی خۆیان بەخت دەکەن.
25-07-2025
تاکەی لەسێدارەدان! کوردستان پێویستە وەک هیندوستانی سەردەمی گاندی ڕووبەڕووی داگیرکەران بێتەوە!
ئەمڕۆ ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٤ی هەتاویی ( ٧ی جوڵای ٢٠٢٥) لقی یەکی دادگای شۆڕشی ورمێ حوکمی لەسێدارەدانی پێنج زیندانی سیاسی کوردی بە پارێزەرەکانیان ڕاگەیاند. ئەو زیندانیە سیاسیانە کە هەر چرکەساتێک مەترسیی جێبەجێکردنی حوکمەکانیان هەیە بریتین لە ڕزگار بابامیریی، پژمان سوڵتانیی، سۆران قاسمیی، کاوە ساڵحیی و تەیفوور بابامیریی.
08-07-2025
شاڵاوی دەرکردنی پەنابەرانی بێپەنای ئەفغانستانیی دانیشتووی ئێران بە توندی شەرمەزار دەکەین
کۆماری ئیسلامیی بەدوای شکستی سەرشۆرانەی لە شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئیسرائیل ــ ئێراندا و بۆ پەردەپۆشکردنی ڕیسواییە ئاسایشیی و سەربازیی و سیاسیەکانی خۆی و بە بیانووی بوونی کەسانی سەر بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل لەنێو ئەفغانستانییەکانی دانیشتووی ئێراندا، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا سەدان هەزار پەنابەری بێپەنای ئەفغانستانیی، کەسانێک کە گیانیان لە ئەفغانستان لەژێر هەڕەشەدایە لەوپەڕی توندوتیژییدا ڕەوانەی دۆزەخی حکوومەتی تاڵەبان کردۆتەوە.
06-07-2025
<<
1
2
3
4
5
6
7
8
9
>>
© 2022 - Yeksani
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتێکی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کە لە پێناو مافەکانی ئازادی، یەکسانی و دیارییکردنی چارەنووسی گەلەکەمان لە ڕۆژهەڵات خەبات دەکات